
تاڤگه
ژانی گه‌ل
به‌یان (رۆژنامه‌وانی)
مووكریان مێدیا (سیاسی ـ خه‌به‌ری)
نیشتمان (تایبه‌ت به لاوان‌و ژنان‌و فه‌رهه‌نگییانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان)
دێموكراسی
گۆڤاری لاوان
حقوق انسان
بۆ كوردستان
فواد
سلام بر آزادی
ره‌زا ئه‌مینی
ژوانگه‌ی ئه‌ده‌ب ـ شه‌ریف فه‌لاح
زه‌مه‌نێ بۆ گه‌یشتن
زرێبار هه‌واڵ
كورد له مێدیای جیهانیدا
ئاویه‌ر (آبیدر)
شووشه
وه‌نه‌وشه
سنوور
حه مید (خه‌ڵوه‌ت)
وێبنووسی جه‌لال كێشوهردوست
شێره‌ژنی دێموكرات (کەژاڵ نەقشبەندی)
ئه‌زمه‌ڕ سیاسی، رۆشنبیری، گشتى
ده‌نگێ ئازاد
ئه‌زمه‌ڕ
::
10/23/2009 - 11/21/2009
::
9/23/2009 - 10/22/2009
::
8/23/2009 - 9/22/2009
::
7/23/2009 - 8/22/2009
::
6/22/2009 - 7/22/2009
::
5/22/2009 - 6/21/2009
::
4/21/2009 - 5/21/2009
::
3/21/2009 - 4/20/2009
::
2/19/2009 - 3/20/2009
::
1/20/2009 - 2/18/2009
|
دوكتور مه‌حموود عوسمان له وتووێژێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "كوردستان"
ئێران به ئاشكرا ده‌ستێوه‌ردانی زۆر ده‌كا له كار‌وباری عێراقدا
| |
|
هه‌ڤپه‌یڤین: شه‌فیع ره‌وشه‌نی |
|
|
به‌ڕێز دوكتور مه‌حموود عوسمان، سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به ره‌وشی هه‌نووكه‌یی عێراق كرد‌و له‌مه‌ڕ بارودۆخی پرۆسه‌ی سیاسی له‌م وڵاته به‌مجۆره بۆ "كوردستان" ده‌دوێ: "ئه‌و ره‌وشه هه‌م لایه‌نی پۆزێتڤی هه‌یه‌و هه‌م لایه‌نی نێگه‌تیڤ، تێكه‌ڵاوه‌و له زۆر رووه‌وه باشه، چونكه ده‌بینین هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، ورده ورده به‌ره‌و دێموكراتییه‌ت ئه‌چێ، به‌ڵام له عه‌ینی حاڵیش‌دا كێشه‌و كه‌موكووڕی هه‌یه، سرووشتیه كه تیرۆر هه‌یه‌و هێشتا ته‌واو نه‌بووه، هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای حیزبی به‌عس هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری خۆیان ببینن. به قه‌ناعه‌تی من وه‌زعه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوا له‌م وڵاته، به‌ڵام بێگومان وه‌ختی ئه‌وێ." | |
ره‌وتی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیه
ره‌وتی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیه
شه‌فیع ره‌وشه‌نی وڵاته‌كه‌یان ناو به‌رن، بیخه‌نه ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و باس له چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
خه‌باتی گه‌لی كورد له كوردستانی توركیه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پێی ناوه‌ته قۆناخێكی نوێوه‌و ئیراده‌ی كورد له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌ی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بێده‌نگی بشكێنن، كێشه‌ی كورد به یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی

پێویستیی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌گشتی‌و له‌به‌رچاوگرتنی مافه سیاسی، كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 40 میلیۆن كه‌سی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئێستاكه زیاتر له رابردوو هه‌ستی پێ ده‌كرێ‌و زه‌رووره‌ت‌و هه‌ستیاربوونی ئه‌م كێشه‌و ئاریشه‌یه، وا ده‌خوازێ كه ده‌وڵه‌تانی زاڵ به‌سه‌ر كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك‌و عه‌قڵانی رێگاچاره‌ی ئاشتیخوازانه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگرنه به‌ر‌و له‌م پێناوه‌دا به‌ده‌م داخوازی ئاشتییانه‌ی كورده‌وه بێن.
روند حل مسئله کرد در ترکیه
روند حل مسئله کرد در ترکیه
|
شفیع روشنی ترجمه از کردی: دالاهو مبارزات خلق کرد در کردستان ترکیه چند سالی است که وارد مرحله‌ای تازه گشته و ارادهی ملت کرد برای رسیدن به حقوقشان، زمامداران این کشور را متقاعد نموده است که بعد از امحا و |
|
|
انکاری طولانی اعتراف به این مسئله کرده و مسئله کرد را از اساسی‌ترین مشکلات داخلی این کشور دانسته و آ‌ن را در أس کارهای دولت برای یافتن راهکاری مناسب قرار دهند. حل مسئله کرد و به طور کلی رعایت حقوق سیاسی، فرهنگی، اجتماعی ملتی 40 میلیونی در خاورمیانه در حال حاضر بیش‌تر از قبل این ضرورت را می‌طلبد که دولتهای حاکم بر کردستان با توجه به حساسیت این مسئله در وضعیت مزبور، با روشی دمکراتیک و عقلانی راه حلی مسالمت‌آمیز را برای حل این مسئله در نظر گرفته و با خواستههای آشتیجویانه ملت کرد برخورد کنند. | |
شه‌پۆلی سێیه‌می كۆچی نوخبه‌كانی ئێران
شه‌پۆلی سێیه‌می كۆچی نوخبه‌كانی ئێران
هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر بنیاته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا
شه‌ریف فه‌لاح
شه‌پۆلی سێیه‌می كۆچی نوخبه‌كانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌ك‌و بۆ سه‌ر بنیاته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا
(هه‌روه‌ك له راگه‌یاندن‌و میدیاكان‌و ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵ‌و زانیاریه‌وه بڵاو كرایه‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا شه‌پۆلێكی به‌رین له كۆچ‌و هه‌ڵاتنی رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، چالاكانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێكرد، كه ئه‌م دیارده‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و ترس‌و وه‌حشه‌ت‌و فه‌زا پڕ له خه‌فه‌قان‌و داخراوه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دێت كه ئێستا به‌سه‌ر دۆخی ئێران‌دا زاڵه‌و ئه‌م ره‌وته‌ش به شه‌پۆلی به‌رینی كۆچ پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران ناودێر كراوه.)

بواری راگه‌یاندن‌و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری به‌گشتی‌و به تایبه‌ت رۆژنامه‌گه‌ری، یه‌ك له‌و بواره گرنگ‌و هه‌ستیارانه‌یه كه له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای مۆدێڕن‌و بیناكرنی عه‌قڵیه‌ت‌و ئه‌خلاقی نوێی كۆمه‌ڵگا‌و شارستانییه‌تدا رۆَلێكی به‌رچاو‌و كاریگه‌ر ده‌گێڕن. رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ك پیشه‌یه‌كی هونه‌ری‌و تێكنیكی كه پێوه‌ندییه‌كی چڕ‌وپڕ‌و ئۆرگانیكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا هه‌یه، ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ‌و ئه‌رێنی له ئاراسته‌به‌خشین به فكر‌و ئه‌ندێشه‌و بیر‌وڕای گشتیی كۆمه‌ڵدا رۆڵی كاریگه‌ر‌و چاره‌نووس ساز بگێڕێ.
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی خه‌بات دژی ئێعدام
به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدام له ئێران‌دا
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی خه‌بات دژی ئێعدام
شه‌فیع ره‌وشه‌نی

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو،10ی ئۆكتۆبری 2009ی زایینی، به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی خه‌بات دژی به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئێعدام، كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆیاندا لایان بردوه، یان به‌كرده‌وه ئه‌و حوكمه به‌ڕێوه نابه‌ن. به‌ڵام له‌م نێوه‌دا ئاماری ئێعدام له چه‌ند وڵاتێكی وه‌كوو ئێران، ئه‌مریكا، چین‌و عه‌ره‌بستان، ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌چێته سه‌رێ، به‌تایبه‌ت له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا كه هه‌موو ساڵێك له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، ئاماری ئێعدامكراوه‌كان له به‌رزبوونه‌وه دایه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵ، راست له رۆژی جیهانیی خه‌بات دژی ئێعدامدا، ئه‌م حوكمه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سدا ده‌سه‌پێ‌و نموونه‌یه‌ك له‌و سزایه‌ش له زیندانی ئه‌ویندا به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی دیكه‌یه به نێوچاوانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا چییه‌تیی كۆماری ئیسلامی زیاتر ده‌رده‌خا، به‌جۆرێك كه بۆته هۆی ئه‌وه كه ناوه‌ندگه‌لی لایه‌نگری مافه‌كانی مرۆڤ‌و ناوه‌نده سیاسییه‌كان، به تایبه‌ت رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا، هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماری ئێعدامكراوه‌كان له ئێران‌دا، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سزایه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، مه‌حكووم بكه‌ن‌و له نێوخۆشدا ببێته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی خه‌ڵك.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه گه گه‌لۆ دیاریكردنی سزای ئێعدام بۆ تاوانبارێك تا چه‌نده ده‌توانێ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌بێ؟ ئایا به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئێعدام له‌سه‌ر كه‌س یان كه‌سانێك تا ئێستا توانیویه‌تی دۆخه‌كه به قازانجی هه‌موو كۆمه‌ڵگا بگۆڕێ؟ بۆ نموونه، ئایا ئێعدامكردنی كه‌سێك به تاوانی جیاوازیی بێر‌وڕا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه؟ ئایا كوشتنی قاچاخچییه‌كی مادده سڕكه‌ره‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چیدی مادده سڕكه‌ره‌كان بڵاو نه‌بنه‌وه یان نه‌فرۆشرێن؟ بێگومان وه‌ڵام نه‌رێنییه.
قه‌یرانگه‌لێك كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوویه
قه‌یرانگه‌لێك كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوویه
شه‌فیع ره‌وشه‌نی
پاش كۆتایی‌هاتنی شانۆگه‌ریی خولی ده‌یه‌می به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی رێژیم‌و دیاریكردنه‌وه‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، وه‌ك سه‌ركۆماری رێژیم بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیكه‌و لێكه‌وته‌و رووداوه‌كانی دوای ئه‌م پرۆسه‌یه، ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌می تووشی قه‌یرانگه‌لێكی نوێتر كردوه.

هه‌ڵبژاردنێك كه بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی خه‌ڵكی ئێران دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد‌و به‌گشتی دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامی به هه‌موو باڵ‌و تاقمه‌كانیه‌وه. شانۆگه‌رییه‌ك كه ده‌توانین بڵێین بوو به بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران، له‌م هه‌له كه‌ڵك وه‌رگرن‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به گوێی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌موو دنیا بگه‌یه‌نن. له كاتێكدا كه خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن درێژه‌یان هه‌بوو، ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، بێ گوێدان به‌و ده‌نگه ناڕازاییانه كه دژی ته‌واویه‌تی رێژیم له شه‌قامه‌كاندا دروشمیان ده‌گوته‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه، 14/5/88، له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا ئاماده بوو‌و بۆ جاری دووهه‌م سوێندی یاسایی خوارد‌و سه‌رئه‌نجام 25 رۆژ دواتریش، واته رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 8ی خه‌رمانانی 88، به مه‌به‌ستی ناساندنی ئه‌ندامانی كابینه نوێیه‌كه‌ی رۆیشته‌وه مه‌جلیس‌و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌جلیس‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شپرز‌و بێ‌نه‌زمدا، یه‌ك به یه‌ك ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ناساند‌و داوای له ئه‌ندامانی مه‌جلیس كرد كه ده‌نگی متمانه‌یان پێ بده‌ن.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دوابه‌دوای سوێندخواردنی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، ته‌نانه‌ت به‌شێك له گرووپ‌و حیزب‌و نوێنه‌ره‌كانی سه‌ر به كۆنه‌پارێزان له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا، داوایان له ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد كردبوو كه له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تدا را‌وبۆچوونی ئه‌وانیش وه‌ربگرێ‌و له‌سه‌ر وه‌زیره پێشنیاركراوه‌كان به مه‌جلیس، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكا‌و له‌گه‌ڵیان رێك بكه‌وێ.
قسه‌كانی ئه‌لبه‌راده‌عی له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران
ئه‌لبه‌راده‌عی: به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران گه‌یشتۆته بنبه‌ست
راپۆرت ـ شه‌فیع ره‌وشه‌نی
محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌راده‌عی، سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی ده‌ڵێ: "هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ناوكیی ئێران، له‌گه‌ڵ بنبه‌ست به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه."
رۆژی دووشه‌مه، 16ی خه‌رمانان، محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌راده‌عی، سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی، له راپۆرتێكدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزانه‌ی شوورای بڕیارده‌ران ئاژانس ده‌ڵێ: "هه‌وڵدان له هه‌موو بواره‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی ناوكیی ئێران، له‌گه‌ڵ بنبه‌ست به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه."
سی‌و پێنج وڵاتی ئه‌ندامی شوورای بڕیارده‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی، له رۆژی دووشه‌مه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزانه‌ی خۆیان ده‌ست پێ‌كردوه كه بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك درێژه‌ی ده‌بێ‌و په‌روه‌نده‌ی ناوكیی ئێران‌و سووریه له باسه گرینگه‌كانی نێو ده‌ستووری كاری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ن.
64 ساڵ خه‌بات‌و به‌رخۆدان
64 ساڵ خه‌بات‌و به‌رخۆدان

25ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، 64 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا تێ‌په‌ڕی. 64 ساڵ خه‌باتی به‌رده‌وام‌و له‌م خه‌باته‌شدا گیانبازی، به‌رخودان، كه‌وتن‌و هه‌ستانه‌وه. ئه‌مانه هه‌موویان پێوه‌ندییان به ژیانی ئێمه‌وه هه‌یه‌و بوونی ئێمه ده‌سه‌لمێنن. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆمان بسه‌لمێنین‌و به مافه‌كانمان بگه‌ین، ده‌بێ ئازاد بین. ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ئێمه‌و بزووتنه‌وه ئازادیخواز‌و شۆڕشگێڕه‌كه‌مانه، خه‌بات له پێناو ئازادی‌و وده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسیندا. كه‌واته له‌م پێناوه‌دا هه‌ر هه‌وڵێك بۆ زوڵمكردن، چه‌وسانه‌وه، سڕینه‌وه، له‌ناوبردن‌و بردنه ژێر پرسیاری بوونی ئێمه، هه‌وڵێكی نه‌زۆكه‌و به هیچ جۆرێك قبووڵ ناكرێ‌و له‌گه‌ڵ به‌رگریی ئێمه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.
كۆنگره‌ی ئۆگرانی رێبازی قاسملوو
كۆنگره‌ی ئۆگرانی رێبازی قاسملوو
راپۆرتێك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
راپۆرت: شه‌فیع ره‌وشه‌نی
رۆژی پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتی 1ی گه‌لاوێژی 88ی هه‌تاوی، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له ژێر دروشمی "لاوانی وشیاری كوردستان، هێزی رۆنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوون"، پێك هێنا.

به مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره، كار‌و ئه‌ركه‌كانی كۆنگره، ئامانجه‌كان، جیاوازییه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی پێشوو، ئاكامه‌كانی كۆنگره‌و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان بۆ داهاتووی لاوانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، را‌و بۆچوونی چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی كۆنگره‌مان وه‌رگرت كه لێره‌دا ده‌یخه‌ینه به‌رچاوی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی "كوردستان".
داستانی کوتاه ولی آموزنده
داستانی کوتاه، آموزنده و عاشقانه
مرد و زن جوانی سوار بر موتور در دل شب می راندند. آنها عاشقانه یک‌دیگر را دوست داشتند.
زن جوان: یواش تر برو، من می ترسم.
مرد جوان: نه، اینجوری خیلی بهتره.
زن جوان: خواهش می‌کنم ، من خیلی می ترسم.
مرد جوان: خوب، اما اول باید بگی که دوستم داری.
زن جوان: دوستت دارم، حالا میشه یواش تر برونی.
مرد جوان: من‌و محکم بگیر.
زن جوان: خوب حالا میشه یواش تر بری.
مرد جوان: باشه به شرط اینکه کلاه کاسکت من‌و برداری و روی سر خودت بذاری، آخه نمی‌تونم راحت برونم، اذیتم میکنه.

روز بعد واقعه ای در روزنامه ثبت شده بود. برخورد موتور سیکلت با ساختمان حادثه آفرید. در این سانحه که به دلیل بریدن ترمز موتورسیکلت رخ داد، یکی از دو سرنشین زنده ماند و دیگری درگذشت. مرد جوان از خالی شدن ترمز آگاهی یافته بود. پس بدون اینکه زن جوان را مطلع کند با ترفندی کلاه کاسکت را بر سر او گذاشت و خواست تا برای آخرین بار دوستت دارم را از زبان او بشنود و خودش رفت تا او زنده بماند. دمی می آید و بازدمی می‌رود. اما زندگی غیر از این است و ارزش آ‌ن در لحظاتی تجلی می یابد که نفس آدمی را می برد.
داستان آموزنده
روزی مرد کوری روی پله‌های ساختمانی نشسته و کلاه و تابلویی را در کنار پایش قرار داده بود روی تابلو نوشته شده بود: من کور هستم لطفا کمک کنید. روزنامه نگارخلاقی از کنار او می گذشت، نگاهی به او انداخت. فقط چند سکه در داخل کلاه بود. او چند سکه داخل کلاه انداخت و بدون اینکه از مرد کور اجازه بگیرد تابلوی او رابرداشت آ‌ن را برگرداند و اعلان دیگری روی آ‌ن نوشت و تابلو را کنار پای او گذاشت و آن‌جا را ترک کرد. عصر آنروز، روز نامه نگار به آ‌ن محل برگشت، و متوجه شد که کلاه مرد کور پر از سکه و اسکناس شده است. مرد کور از صدای قدم های او، خبرنگار را شناخت و خواست اگر او همان کسی است که آ‌ن تابلو را نوشته، بگوید که بر روی آ‌ن چه نوشته است؟ روزنامه نگار جواب داد: چیز خاص و مهمی نبود، من فقط نوشته شما را به شکل دیگری نوشتم و لبخندی زد و به راه خود ادامه داد. مرد کور هیچوقت ندانست که او چه نوشته است ولی روی تابلوی او خوانده می شد:
امروز بهار است، ولی من نمی توانم آنرا ببینم !!!!!

راگه‌یاندنی ئازاد‌و نه‌یارانی
راگه‌یاندنی ئازاد‌و نه‌یارانی
شه‌فیع ره‌وشه‌نی
راگه‌یاندن یان ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، ئه‌بزارێكه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری بۆ خه‌ڵك‌و ده‌زگایه‌كه بۆ چاودێریی به‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌ی حاكمییه‌تدا‌و هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵات له بواره‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و...دا. هه‌روه‌ها، گه‌یاندنی ده‌نگ‌و خواستی خه‌ڵك‌و بیر‌وڕای گشتی به ده‌سه‌ڵات.
راگه‌یاندن له كۆمه‌ڵگا دێموكراتیكه‌كاندا، ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی به‌جوانی به‌ڕێوه ده‌با. ئه‌ركی گرنگی راگه‌یاندنی ئازاد گرنگتر له‌وه‌یه كه ته‌نیا ئامرازێك بێ تایبه‌ت به پڕوپاگه‌نده بۆ ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كاندا، كه له لایه‌ن نیزام‌و سیستمگه‌لێكی كۆنه‌په‌رست‌و ئانارشیسته‌وه ئیداره ده‌كرێن، به پێچه‌وانه‌یه. له‌م سیستمانه‌دا راگه‌یاندنی ئازاد بوونی نیه‌و هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی ئازادانه‌ی ژورنالیستی له ژێر كۆنترۆڵ‌و چاودێریی ده‌سه‌ڵات دایه، ئازادیی به‌یان‌و ده‌ربڕین قه‌ده‌غه‌یه‌و ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌مه ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆكان ده‌شكێندرێن.
رادیۆ، رۆژنامه، ئینتێرنێت‌و ته‌له‌ویزیون، له‌و كاناڵانه‌ن كه ئه‌ركی سه‌رشانیان بریتییه له گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و راپۆرت، پێكهێنانی كه‌شوهه‌وای ئازاد بۆ نووسین‌و ئاخافتن، راپرسی‌و لێكۆڵینه‌وه له بواره جۆراوجۆره‌كان‌و...دا.
به‌رنامه بڵاوكردنه‌وه‌و پێوه‌ندی گرتنی راسته‌وخۆی كاناڵاكانی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، نیشانه‌ی زیندوویی‌و ئه‌وڕۆیی‌بوونی هه‌ر كاناڵێكی راگه‌یاندن‌و به پێچه‌وانه‌ش پێوه‌ندیی به‌رچاوی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هه‌ر سیستم‌و ده‌زگایه‌ك، نیشانه‌ی جه‌ماوه‌ریبوونی ئه‌و سیستم‌و ده‌زگایه‌یه.
به‌م پێشه‌كییه كورته، ده‌مه‌وێ باس له كاناڵی ئاسمانیی تیشك تی‌ڤی بكه‌م.
كاناڵیی ئاسمانیی تیشك، له‌و كاته‌وه كه ده‌ستی به وه‌شان كردوه، وه‌ك كاناڵێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و به پێڕه‌وی‌كردن له بنه‌ما‌و یاساكانی راگه‌یاندن، به‌رنامه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كا. ئه‌م ده‌زگایه كوردیه‌و به دوو زمانی كوردی‌و فارسی به‌رنامه بۆ كوردستان‌و ئێران به‌گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی بڵاو ده‌كاته‌وه. كاناڵێكه ئازاد‌و كراوه بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی جیاواز‌و له هه‌مان كاتدا بیروڕاو بۆچوونی دژیش به‌ڵام شارستانییانه‌ی هه‌ر مرۆڤێك كه له چه‌مكی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی تێ‌بگا‌و پشتیوانی بكا. كاناڵێكه كه هه‌موو مرۆڤێك، بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیی بیر‌وبۆچوون، ره‌گه‌ز، ئایین‌و...، ته‌نیا به مه‌رجێك زمانی ئاخاوتنی خاوێن بێ، ده‌توانێ قسه‌ی تێدا بكا‌و روانگه‌و بۆچوونی خۆی ئازادانه ده‌رببڕێ.
له هێندێ له به‌رنامه‌كانی كاناڵی ئاسمانیی تیشك تی‌ڤی‌دا، به پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێسای تایبه‌ت به رۆژنامه‌گه‌ری‌و ته‌نیا به مه‌به‌ستی ناشیرین كردنی كار‌و به‌رنامه‌و ئامانجه به‌رزه‌كانی ئه‌م كاناڵه، كه‌سانێك له كاتی پێوه‌ندیگرتن به به‌رنامه‌كانه‌وه، (به‌رنامه كراوه‌و راسته‌وخۆكان) به پێچه‌وانه‌ی كولتووری دێموكراتیك، ناشارستانییانه ده‌په‌یڤن‌و به ده‌ربڕینی ناشیرین‌و دوور له ئه‌خلاق، خۆیانمان پێ ده‌ناسێنن. واته ره‌فتارێك كه له كولتوورێكی ناشیرین، تووڕه‌و ناشارستانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كولتوورێك كه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوو ببیته‌وه، چوونكه قسه‌ی مه‌نتیقیی پێ نیه، چوونكه له زمان‌و فه‌رهه‌نگی ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر، راده‌ربڕین‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له راگه‌یاندن تێ‌ناگا‌و هه‌روه‌ها ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ تۆ جیاوازه، به دڵنیایی‌یه‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر كرده‌وه‌ی كوشتن‌و هه‌وڵی كوشتنت ده‌دا.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رنامه راسته‌وخۆ‌و زیندووه‌كانی تیشك تی‌ڤی‌دا، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و جۆره كولتووره ناشیرینه، ده‌په‌یڤن، دوژمنانی كوردن. دوژمنانی كورد، واته ئه‌وانه‌ی كه فكریان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سێبه‌ره‌كه‌ی خۆیاندا ده‌خولێته‌وه‌و جگه له قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، ئاماده نین رێز له مرۆڤبوون، جیاوازیی بیر‌وڕا، ره‌گه‌ز، ئایین‌و... كه‌سانی دیكه بگرن. ئه‌وان نادێموكراتیكن، ته‌نیا كاتێك ئاكامی كار‌و هه‌ڵسوكه‌وتێكیان به‌دڵه، كه به قازانجی خۆیان بێ. رێز له ماف‌و بوونی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكانی دیكه ناگرن، مێشكیان چه‌قی به‌ستووه‌و ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی‌و پۆزه‌تیڤ بیر بكه‌نه‌وه. كه‌واته له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه ئه‌م كه‌سانه تووشی بێ‌هیوایی‌و نه‌خۆشیی ده‌روونی بوون‌و ئه‌م نه‌خۆشییه به ته‌واوی به سه‌ریاندا زاڵ بووه، به جۆرێك كه كونترۆڵی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و ته‌نیا جووڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وان، ئاژاوه‌گێڕی‌و قبووڵنه‌كردنی ئه‌وانی دیكه‌یه. كاریگه‌ریی نه‌رێنی‌و نێگه‌تیڤی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونیه ئه‌وانی فێری فه‌رهه‌نگی تێكدان، خراپكردن‌و ئانارشیزم كردوه. چوونكه هه‌وڵی ئه‌وان پێشگرتنه له په‌ره‌گرتنی فه‌رهه‌نگی دێموكراتیك‌و سه‌رده‌میانه‌و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری فه‌رهه‌نگه‌كانه له یه‌كتری. ئه‌وان به‌م شێوه فكره‌وه پێش به رێگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی دێموكراسی‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگه جیاواز‌و ئازاده‌كان ده‌گرن.
بێگومان دوژمنانی كورد له هه‌موو رێگایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه دژایه‌تیی خه‌بات‌و تێكۆشانی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ن.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند‌وتیژ به ده‌ربڕینی ئاشتیانه، كارێكه كه مرۆڤه لاوازه‌كان په‌نای بۆ ده‌به‌ن‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئازادی ده‌ترسێن‌و قسه‌یان بۆ بیر‌وڕای ئازاد پێ نیه، له وشه ناحه‌زه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن‌و پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیی خۆیان به وشه‌ی ناشیرین ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه ده‌توانن له‌و هه‌له كه كاناڵێكی ئازاد به‌وانی ده‌دا، به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كه‌ڵك وه‌ربگرن‌و رای خۆیان ـ هه‌رچه‌ندیش جیاواز بێ ـ بێننه گۆڕێ.
خاڵی جێی نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كولتووره ناشیرینه له تاكه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا‌و كار بكاته سه‌ر پێكهاته‌ی ده‌روونیی هه‌موو تاكه‌كان. له‌م كاته‌دا لێكه‌وته‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه، جگه له توند‌وتیژی، دووركه‌وتنه‌وه‌و كوشتنی یه‌كتر، شتێكی دیكه نابێ.
كولتووری زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م شێوه بیركردنه‌وانه‌دا، كولتوورێكی دواكه‌وتووانه‌یه كه هیچ یارمه‌تییه‌ك به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ئازاد له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ناكا‌و، پێویسته بۆ بنبڕكردنی ئه‌م شێوه بیرۆكانه، هه‌وڵی زیاتر بدرێ‌و خه‌باتی به‌رده‌وام بكرێ. بێگومان ئه‌م خه‌باته سه‌خت‌و دژوار ده‌بێ، چوونكه ئامانجه‌كه‌ی گۆڕین‌و بنبڕكردنی كولتوورێكه كه باندۆری له‌سه‌ر پێكهاته‌ی فكری‌و ده‌روونیی ئه‌و كه‌سانه داناوه‌و تێگه‌یاندن‌و پێگه‌یاندنی ئه‌م جۆره مرۆڤانه، كاری به‌رده‌وام‌و نرخی ده‌وێ.
دکتر قاسملو کیست؟
دکتر عبدالرحمان قاسملو کیست؟
۲۰ سال پیش و در ۲۲ تیر ۱۳۶۸ شمسی، دکتر عبدالرحمان قاسملو، دبیرکل حزب دمکرات کردستان ایران به همراه عبدالله قادری آذر، نماینده حزب دمکرات در خارج از کشور، که برای مذاکره با فرستادگان جمهوری اسلامی به اتریش سفر کرده بودند، مورد حمله دیپلمات تروریستهای جمهوری اسلامی قرار گرفتند و متأسفانه شهید شدند.
عبدالرحمن قاسملو در شب یلدای سال 1309 شمسی، مصادف با 22 دسامبر سال 1930 میلادی در یك خانواده زمیندار ثروتمند در شهر ارومیه چشم به جهان گشود. تحصیلات ابتدایی و متوسطه را ابتدا در ارومیه وسپس در تهران بپایان رسانید. هنوز نوجوانی بیش نبود كه با مسایل سیاسی آ‌شنایی پیدا كرد و افكار آ‌زادیخواهانه در ذهنش جای گرفت.

دکتر قاسملو در سال 1324 فعالیت سیاسی خود را با تشكیل اتحادیه‌ی جوانان دمكرات كردستان در شهر ارومیه آ‌غاز كرد.
در سال 1327 برای ادامه تحصیل به پاریس، پایتخت فرانسه رفت.
سال 1330 به نمایندگی از سوی دانشجویان ایرانی در دومین كنگره‌ی آ‌ن سازمان كه در شهر پراگ برگزار گردید شركت كرد
سال 1331 در زمان حكومت ملی دكتر مصدق، كاك عبدالرحمن قاسملو بعد از اینكه در دانشگاه پراگ موفق به اخذ لیسانس علوم اجتماعی و سیاسی شد، به ایران بازگشت
بعد از كودتای شوم 28 مرداد سال 1332 ناچار شد به فعالیت مخفی روی آ‌ورده و مخفیانه در تهران و كردستان مشغول فعالیت حزبی شود. در این فاصله ایشان سرپرستی روزنامه "كوردستان"، ارگان مركزی حزب را بر عهده داشت كه تنها پنج شماره آ‌ن مخفیانه به چاپ رسید و نیز در همین مدت بود كه یك كمیته سراسری جهت فعالیتهای حزب دمكرات كردستان به سرپرستی وی تشكیل گردید.

در سال 1337(1958) پس از پیروزی انقلاب عراق و رشد جنبش در كردستان عراق، همراه با تنی چند از اعضای مسئول حزبی كوشش نمودند ضمن اقامت در خاك عراق، سازمانهای حزبی را در داخل كشور احیا نمایند. لیكن به دلیل كارشكنی بعضی از رهبران حزب دمكرات كردستان عراق كاری از پیش نبردند، و در سال 1339 به د‌ستور دولت عراق ناچار شد آ‌ن كشور را ترك و به پراگ برگردد.
سال 1341(1962) دکتر قاسملو در دانشگاه پراگ به اخذ درجه‌ی دكترا در رشته علوم اقتصادی نایل آ‌مد و تا سال 1349 در آ‌ن دانشگاه درس "اقتصاد سرمایه‌داری و اقتصاد سوسیالیستی و تئوری رشد اقتصادی" را تدریس می‌كرد. ایشان همچنان که خود می‌گوید، "نخست اقتصاد سياسى تدريس میكردم و سپس طرح‌ريزى، برنامه‌ريزى و بويژه برنامه‌ريزى درازمدت را تدريس میكردم كه در اين موضوع بويژه اختصاص پيدا كردم. در سال 1357 چند ماه قبل از انقلاب ايران، به ايران بازگشتم و از آ‌ن موقع در كردستان ايران هستم. در مدت اين 7 سال چندين بار به اروپا مسافرت كردم و الا بقيه زندگىام را در كوهستانهاى كردستان میگذراندم."
در كنفرانس سوم حزب كه خردادماه سال 1350 برگزار شد، دكتر قاسملو به عضویت كمیته‌ی مركزی و سپس به دبیركلی حزب دمكرات كردستان انتخاب شد و از آ‌ن به بعد در همه‌ی كنگره‌های حزبی به عنوان دبیركل برگزیده شد و بدن ترتیب به مدت هیجده سال به عنوان رهبری كاردان و شایسته در مقام اول مسئولیت، اداره امور حزب دمكرات كردستان ایران را در یكی از سختترین شرایط مبارزه این حزب را رهبری كرد.
دکتر قاسملو، مبارز راه آزادی و دمکراسی بود. شعار اصلی مبارزه او، دمکراسی برای ایران پیش از خواسته ملت کرد یعنی "خودموختاری" بود. چون ایشان بر این اعتقاد بودند که تا در ایران دمکراسی تأمین نشود، به دست آوردن و حفظ کردن خودمختاری محال است.
ایشان معتقد به آشتی، آزادی و راه حل مسالمت آمیز مسأله کرد بود و در همین راه و بر سر میز مذاکره با دیپلمات تروریستهای جمهور اسلامی، شهید شد.
دکتر قاسملو، نه تنها در میان ملت کرد، بلکه در میان ایرانیان روشنفکر و دمکراسیخواه شخصیتی بانفوذ و حتی محبوب و دوست شخصیتها و مقامهای سیاسی کشورهای اروپایی بود.
دکتر قاسملو شهید شد و جسماً از میان ما رفت، اما اهداف، تفکر و اندیشه ایشان، هنوز هم میلیونها طرف‌دار دارد که راه ایشان را گم نکرده و ادامه خواهند داد.
انتخابات ریاست جمهوری در ایران
چه کسی پیر‌وز انتخابات ایران است؟

پس از مدتها انتظار، بالاخره دهمین دوره انتخابات ریاست جمهوری در ایران برگزار شد. در این انتخابات 4 کاندیدا که از فیلتر شورای نگهبان گذشته بودند، با هم به رقابت پرداخته و با شعار و وعده و وعیدهای گوناگون، کوشش در کشاندن مردم به پای صندوق‌های رأی و رأی دادن به خودشان داشتند.
مردم ایران و کردستان که 30 سال است قربانی سیاستهای جنایتکارانه و ضدمردمی جمهوری اسلامی ایران هستند، خوب می‌دانستند که در این نظام فاشیستی نتیجه انتخابات جز تقلب و فریب چیز دیگری نیست و برای همین شرکت کردن در انتخابات برای آنها معنایی نداشت. به همین دلیل، مردم ایران و بویژه مردم کردستان تصمیم گرفتند که در این انتخابات فرمایشی شرکت نکنند، چون جمهوری اسلامی برخلاف رآی مردم عمل می‌کند و کسی را که خودش بخواهد در صندوق‌های رأی بیرون خواهد آورد و نتیجه هم همین شد و شخص مورد نظر ولی فقیه از صندوق بیرون کشیده شد.
اما در این میان چه کسی پیر‌وز شد؟
بیگومان مردم. مردمی که در این انتخابات شرکت نکردند، مردمی که خواهان تغییر این نظام و سیستم دیکتاتور و فاشیست هستند، مردمی که خواهان نظامی دمکراتیکند، مردمی که می‌دانستند اگر هم که شرکت کنند، نتیجه برخلاف رأی آنها خواهد بود، مردمی که این رژیم را ـ با همه عوامل و مسئولانش ـ می شناسند و آنها را باور ندارند، مردمی که می‌دانستند برنامه و شعارهای کاندیداها تنها جنبه تبلیغی دارند و شعارها تبلیغاتی هستند. این مردم پیر‌وز هستند که شرکت نکردند.
وتووێژی رۆژنامه‌ی "ئاڵای ئازادی" له‌گه‌ڵ شه‌فیع ره‌وشه‌نی
شه‌فیع ره‌وشه‌نی بۆ ئاڵای ئازادی:
كاتێك ده‌بینه خاوه‌ن گوتاری نه‌ته‌وه‌یی‌و هاوبه‌ش
كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان زۆر به‌رزتر له ئێستا بێ
شه‌فیع ره‌وشه‌نی، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و ماوه‌ی (15) ساڵه وه‌ك چالاكڤانێكی سیاسیی له به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆندا كار ده‌كات‌و ماوه‌ی (10) ساڵیشه وه‌ك هه‌ڵسووڕاوێكی بواری راگه‌یاندن سه‌رقاڵی كاری نووسین‌و شیكاریی سیاسی‌و كاری رۆژنامه‌وانییه.
ناوبراو ئێستا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی (كوردستان‌و گۆڤاری لاوان)ـه‌و هاوكات خاوه‌نی وێبلاگێكیشه كه هه‌فتانه به هه‌ردوو زمانی كوردی‌و فارسی په‌خش ده‌بێت‌و تێیدا رووداوه سیاسییه‌كان به زمانی كوردی‌و فارسی راڤه ده‌كات.
شه‌فیع ره‌وشه‌نی له‌م دیداره‌ی ئاڵای ئازادی‌دا وه‌ك كه‌سێكی ئاگادار له ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی جیاواز ده‌داته‌وه.

ئاڵای ئازادی: چۆن ده‌ڕوانیته ره‌وش‌و هه‌لومه‌رجی سیاسی له كوردستانی عێراق؟
شه‌فیع ره‌وشه‌نی: ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئاكامی ره‌نج‌و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كوردستانه. له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، ئه‌م هه‌لومه‌رجه رۆژ به‌ڕۆژ له گه‌شه‌كردن دایه‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، جیاوازییه‌كی به‌رچاو ده‌بیندرێ. له هه‌موو بواره‌كانه‌وه گۆڕانكاری كراوه‌و به‌تایبه‌ت له بواری سیاسی‌و ئابوورییه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاو هه‌ست پێ ده‌كرێ. ئه‌مه‌ش له سایه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و تێكۆشانی حیزبه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و قوربانیدانی گه‌لی كورد له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا بووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه كه‌موكوڕی نه‌بێ‌و پێمان وابێ به هه‌موو ئامانجه‌كانمان گه‌یشتووین، چوونكه هێشتاكه رێگایه‌كی دوور‌ودرێژمان له پێشه.
ئاڵای ئازادی: به‌ڕای تۆ ئه‌زموونی دێموكراسی‌و ئازادی تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌م هه‌رێمه‌دا چه‌سپاوه؟
شه‌فیع ره‌وشه‌نی: كوردستان به‌گشتی، یه‌كێك له ناوچه هه‌ستیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و جیهانه‌و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌و چاوه‌دێریی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بووه. له هه‌رێمی كوردستاندا كه 20 ساڵه ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تیی كوردی تێدا حاكمه، هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی دێموكراسی‌و دابینكردنی ئازادییه‌كانی خه‌ڵك، به‌رنامه‌ی هێزه سیاسییه خه‌باتگێڕه‌كان، رووناكبیران‌و ناوه‌ند‌و رێكخراوه ناحكوومییه‌كان بووه. بۆیه ده‌توانم بڵێم دێموكراسی له‌م هه‌رێمه‌دا، وێڕای كۆسپ‌و كه‌موكوڕییه‌كانی، زیاتر له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق‌و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌ور‌وبه‌ریشمان هه‌ستی پێ ده‌كرێ. به‌ڵام دیسان پێویسته زیاتر ته‌مرینی دێموكراسی بكه‌ین‌و هه‌وڵ بده‌ین دێموكراسی له وڵاته‌كه‌ماندا نه‌هادینه بكه‌ین.
ئاڵای ئازادی: وه‌ك میلله‌تێكی دابه‌شكراو به‌سه‌ر چوار پارچه‌دا چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌نی یه‌ك گوتاری هاوبه‌ش؟
شه‌فیع ره‌وشه‌نی: كاتێك ده‌بینه خاوه‌ن گوتاری نه‌ته‌وه‌یی‌و هاوبه‌ش، كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان زۆر به‌رزتر له ئێستا بێ‌و هه‌روه‌ها دیالۆگ، هاوكاری، یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان به هێزه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به مه‌به‌ستی پێشخستن‌و سه‌ركه‌وتنی دۆزی كورد‌و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ به‌هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، له‌و كارانه‌ن كه پێویسته وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌یان به‌رین‌و بتوانین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆمان دیاری بكه‌ین‌و بۆ مسۆگه‌ربوونی تێ‌بكۆشین.
به‌و پێیه كه ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین‌و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه‌ش كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، پێویسته له هیچ هه‌نگاوێك بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و دیالۆگ‌و پێكه‌وه كاركردن به مه‌به‌ستی یه‌كده‌نگی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیی هه‌موو كورد، درێغ نه‌كرێ.
له‌ڕاستیدا ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین‌و ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی ئێستا ـ هه‌رچه‌ند وه‌ك راستییه‌ك حاشای لـێ ناكرێ ـ به‌ڵام ده‌زانین كه ده‌ستكرده‌و هه‌ر زه‌مانێك بێ ده‌بێ كار بۆ نه‌مانی ئه‌م سنوورانه بكه‌ین كه كوردستانیان كردوه به چوار پارچه‌وه. بۆیه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه به‌رنامه‌مان بۆی هه‌بێ‌و له نێو خه‌ڵكی كوردستاندا ئه‌و هه‌سته دروست بكه‌ین.
ئاڵای ئازادی: ئاستی به‌هێزی‌و لاوازیی لایه‌نه نه‌یاره‌كانی ئێران چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنیت. ئایا ده‌توانین وه‌ك هێزێكی چالاك بیانناسین‌و دواجار چ رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته هه‌یه؟
شه‌فیع ره‌وشه‌نی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئێوه حیزب‌و هێزه كوردییه‌كانه، بێگومان نه‌ك هه‌ر لاواز نین، به‌ڵكوو به‌هێزیشن. به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی وا ده‌خوازێ كه شێوه‌ی خه‌بات به‌م شێوه‌یه كه ئێستا هه‌یه، بچێته پێش. ئه‌م هێزانه له زۆربه‌ی بواره‌كانی خه‌باتدا هێزی كاریگه‌ر‌و چالاكن‌و ئه‌گه‌ر تاكتیكی ئێستای خه‌بات، خه‌باتی چه‌كداری نیه، به‌و مانایه نیه كه ئه‌م هێزانه چالاك نین. هێزه كوردستانییه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئێستاكه به پێی هه‌لومه‌رج‌و به‌و هۆیه‌وه كه له باشووری كوردستاندا نیشته‌جێن، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ده‌بێ رێز له سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بگرن‌و پارێزگاری له‌م ئه‌زموونه بكه‌ن كه له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا وه‌ده‌ست هاتووه‌و له‌ڕاستیشدا زیاتر له 15 ساڵه به‌كرده‌وه له‌م پێناوه‌ده تێ‌ده‌كۆشن.
له هه‌مان كاته‌شیدا ده‌بینین كه له بواری كاری راگه‌یاندندا چالاكن‌و رادیۆ‌و رۆژنامه‌و ته‌له‌ویزیۆنیان هه‌یه‌و له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له كاری ته‌شكیلاتی‌و رێكخستندا كاریگه‌ر بوون‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به په‌ره‌دان به كاری دیپلۆماسی، پێشكه‌وتنی به‌رچاویان هه‌بووه. ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵێكه به هه‌وڵی حیزبه كوردییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌رانسه‌ریی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له ژێر ناوی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ"دا پێك هاتووه‌و توانیویه‌تی به جۆرێك گوتاری هاوبه‌ش له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، دروست بكا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئۆپۆزیسیۆنی غه‌یره كوردی كۆماری ئیسلامی، وه‌كوو كورد چالاك نه‌بوون‌و تا پێش پێكهاتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ نه‌یانتوانیبوو له چوارچێوه‌ی ئورگانیزانسیۆنێكی هاوبه‌شدا كار بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی یان گۆڕانكاری له‌و رێژیمه‌دا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ئاڵای ئازادی، ژماره ۸۰۷ http://tinypic.com/view.php?pic=cus5l&s=5
سخنان عبدالله گول
سخنان عبدالله گول در مورد مسئلهی کردها در ترکیه
ترفندی شکست خورده
عبدالله گول، رئیس جمهور ترکیه، گفته است که مسئلهی کرد از اولویتهای دولت ترکیه است و باید برای آ‌ن چارهای یافت.
برای اینکه بدانیم که آیا دولت ترکیه و دیگر دولتهای حاکم بر کردستان، میخواهند مسئلهی کرد حل بکنند یا نه، باید کمی به عقب برگشته و سیاستهای آنان را در برابر حل مسئلهی کرد یادآور شویم.
دولتهای حاکم بر کردستان، یعنی ایران، ترکیه، عراق و سوریه، سالیان درازی است که بر کردها ستم روا داشته و آنها را به بهانههای گوناگونی قتل‌عام می‌کنند، اما در برابر سیاست تبعیض دولتهای نامبرده، کردها همیشه خواهان حل مسئلهی خویش از طریق دیالوگ و مذاکره بودهاند و در این راه هم قربانی زیادی دادهاند كه مي‌توان به دکتر عبدالرحمان قاسملو، رهبر حزب دمکرات کردستان ایران بر سر میز مذاکره با دیپلمات تروریستهای جمهوری اسلامی اشاره نمود. اما دولتهای حاکم بر کردستان، نه تنها حاضر به پذیرفتن خواست ملت کرد نشدهاند، بلکه جواب آنها را با آتش گلوله، توپ و خمپاره دادهاند.
اگر نگاهی به تاریخ پر فراز و نشیب ملت کرد بیندازیم، می‌بینیم که دولتهای حاکم بر کردستان، یا اینکه هرگز حاضر نبودهاند بپذیرند که در کشورشان مشکلی به نام مسئلهی کرد وجود دارد و یا اینکه هر از چندگاهی تظاهر به حل مسئلهی کرد نمودهاند و سخنان گل نمونه‌ی این تظاهر است، که البته ماهیت دولتهای حاکم برای ملت کرد روشن و مشخص است و کردها فریب این نوع وعده و وعیدهای دروغین را نخواهند خورد و تا رسیدن به اهداف برحق خویش، به مبارزه ادامه خواهند داد.

سخنان عبدالله گل، رئیس جمهوری ترکیه نیز چیزی نیست جز اینکه بخواهد ملت کرد و جهان را فریب داده و ظاهراً بگوید که ما خواهان حل مسئله کرد هستیم. زیرا درواقع آنها هیچ وقت عملاً حتی حاضر به بحث در مورد حل مسئلهی کردها نبودهاند، تا اینکه بخواهند این مسئله را حل بکنند. دلیل آنهم واضح است، اینکه عقل و منطق آنها به سطحی نرسیده که بتوانند ملت دیگری را در کنار خود شریک بدانند و حقوق خودشان ـ نه بیش‌تر و نه کم‌تر ـ را به آنها بازگردانند.
همچنین تاریخ نشان داده است که هر وقت این دولتها بخواهند علیه کردها دست به عملی بزنند، پیش از آ‌ن، با سخنان زیبا!!! کوشیدهاند افکار عمومی جهان را منحرف سازند و در راه رسیدن به اهداف پلیدشان که همانا آسمیله کردن 20 میلیون کرد است، ادامه دهند.
بر همین مبنا و با درنظرگرفتن اینکه دولت ترکیه، ظرفیت تحمل و توانایی تأمین حقوق ملی ملت کرد را ندارد، بعید به نظر می‌رسد که سخنان عبدالله گل، عملاً به مسئلهی ملی کرد در ترکیه کمک بکند.
مدتی پیش که در ترکیه انتخابات شهرداریها برگزار شد و در کردستان، حزب جامعه دمکراتیک به پیروزی چشمگیری دست یافت و نتیجهی انتخابات باب تبع دولتمردان آ‌ن کشور نبود، دیدیم که چگونه کردها مورد هجوم بیرحمانهی پلیس چماقبهدست ترک قرار گرفتند و دهها تن از نمایندگان مردم را دستگیر و روانه‌ی زندان نمودند و با این عمل شوم، بیش از پیش، ماهیت خود را زیر سئوال بردند. و حالا اینکه، عبدالله، که از حل مسئلهی کرد در کشورش سخن می‌گوید و آ‌ن را اولویت قرار میدهد، بدون تردید جز شعار چیز دیگری نیست، و او چون می‌داند که تا کشورش مسئلهی حقوق بشر و مسئلهی کردها را نادیده بگیرد، از عضویت در اتحادیه‌ی اروپا خبری نیست، از چنین ترفندی استفاده می‌کند.
اما ملت کرد با این نوع ترفندها آ‌شنایی دارد و هیچ وقت فریب نخواهد خورد و علی‌رغم اینکه ماهیت رژیمهای حاکم بر کردستان برای ملت کرد آشکار شده است، اما کردها همیشه خوشبین و امیدوار به حل آشتیجویانهی مسئلهی ملی خویش می‌نگرند و پیش از دولتهای حاکم، دست دوستی را برای آنها دراز کردهاند. اما این شووینیستهای حاکم بر ایران، ترکیه و سوریه هستند که عملاً نمیخواهند به این مشکل پایان داده و دست از ظلم و ستم بردارند و بر همین اساس هم، تا اینکه عملاً قدمهای عملی و منطقی از سوی این دولتها برداشته نشود، کردها به مبارزه‌ی خود با آنان و برای تغییر نوع نگرش و تفکر آنها، ادامه میدهند.
تاریخ نشان داده است که ظلم و ستم و زورگویی و خشونت، راهحل مشکلات نبوده و نیست و از همینرو، سخنان عبدالله گل، نمونه‌ی زنده‌ی این ادعاست. چون طی دهههای گذشته دولت ترکیه، که در برابر خواست برحق ملت کرد، از اسلحه و کشتن استفاده کرده و جز ویرانی و بیثباتی و بهراهافتادن جوی خون در کشورش، هیچ دستاورد دیگری نداشته، پس باید واقعیت را هرچند هم که تلخ باشد، پذیرفت و بجای پیشگرفتن راهکارهای خشونت‌آمیز، باید از راهحل مسالمت‌آمیز و آشتیجویانه سخن به میان آورد و مشکلات را حل کرد.
به امید اینکه، دیگر خون هیچ کردی ریخته نشود و ملت کرد هم مانند سایر ملتهای جهان به زندگی انسانی امروزین دست یابد و برای حل مسئلهی ملیامان در کشورهای ایران، ترکیه، سوریه و عراق قدمهای عملی برداشته شود.
رۆژی جیهانیی ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌كان
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌وه
كۆماری ئیسلامی دوژمنی ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌كان
ئازادی‌و جۆراوجۆریی چاپه‌مه‌نییه‌كان‌و به‌ربڵاویی بڵاوكراوه جۆراوجۆره‌كان، له پێكهێنانی فه‌زای سالم بۆ وتووێژ‌و كێبه‌ركێی سالم له نێوان بۆچوونه جیاوازه‌كاندا، كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا داده‌نێ‌و هه‌روه‌ها، بایه‌خێك كه راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان له بردنه‌سه‌ری ئاستی زانیاریی گشتی‌و پێشكه‌وتنی كولتووردا هه‌یانه، یه‌كێك له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی‌و نیشانه‌ی دینامیكبوون‌و جووڵه‌ی (تحرك) هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كه.
گه‌شه‌سه‌ندن‌و پێشكه‌وتنی فه‌رهه‌نگی ـ كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به مانای كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و په‌ره‌سه‌ندنی دیالۆگه فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی‌و هونه‌رییه‌كانه ـ نه‌ته‌نیا هۆكاری سه‌ره‌كیی پێگه‌یشتنی خودئاگایی گشتی‌یه، به‌ڵكوو زه‌مینه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی‌و ئابووری‌و دابینبوونی عه‌داڵه‌ت‌و به‌رابه‌ری خۆش ده‌كا‌و له‌ڕاستیشدا یه‌كه‌مین پێشمه‌رجی چاره‌سه‌ری بنه‌مایی مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌كان‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌و گیر‌وگرفته گشتگیره‌كانی كۆمه‌ڵگایه. هه‌ڵبه‌ت هه‌مووی ئه‌مانه كاتێك مسۆگه‌ر‌و دابین ده‌بن، كه له لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌رپرسانی وڵات، یاسا‌و رێسایه‌كی دێموكراتیك‌و پێشكه‌وتووانه په‌سند بكه‌ن‌و خۆیان پێش هه‌موو كه‌س یاسامه‌ند بن‌و هه‌روه‌ها به چاوێكی كراوه‌و دڵێكی گه‌وره‌وه بڕواننه چاپه‌مه‌نییه جۆراوجۆره‌كان‌و رۆڵی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگادا‌و به‌تایبه‌تی نابێ راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان وه‌ك "دوژمن" سه‌یر بكرێن، به‌ڵكوو ده‌بێ وه‌ك رۆكنێكی ئه‌ساسی‌و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له په‌نای ده‌سه‌ڵاته‌كانی قه‌زایی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌و یاساداناندا چاوی لـێ بكرێ‌و بێته ئه‌ژمار‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر ئازادی به ته‌واوی مانا له كۆمه‌ڵگایه‌كدا سه‌قامگیر بوو‌و تاكه‌كان له به‌رامبه‌ر كار‌و كرده‌وه‌ی خۆیاندا ئازاد بوون، بێگومان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌كه‌ن‌و ره‌خنه‌و پێشنیار‌و كار‌و كرده‌وه‌كانیان، له خزمه‌تی چاكسازیی وڵات‌دا ده‌بێ‌و به‌م جۆره كۆمه‌ڵگا پێش ده‌كه‌وێ.

به‌ڵام له كه‌س شاراوه نیه كه له‌و وڵاتانه‌شدا كه سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تیان دیكتاتۆری‌و دواكه‌وتووانه‌یه‌و رێز له ئازادییه‌كان ناگیرێ، جیاوازیی بیروڕاو ره‌خنه‌گرتن تاوانه‌و سزای هه‌یه، به‌م پێیه نه‌ك هه‌ر فه‌زای كراوه بۆ دیالۆگ‌و كێبه‌ركێی سالم پێك نایه‌ت، به‌ڵكوو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له بواری فه‌رهه‌نگیشه‌وه پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ به‌خۆوه نابینێ‌و كێشه‌و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك‌و بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه.
له‌م جۆره وڵات‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا، به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و وڵاته دێموكرات‌و پێشكه‌وتووه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ران‌و به‌رپرسان، به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه به‌ته‌واوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه‌و به‌م جۆره خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نه كولتووری‌و كه‌ره‌سته‌و ئه‌بزاره فه‌رهه‌نگسازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا زاڵ بكه‌ن. ئه‌مه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمه تۆتالیتێر‌و ته‌واویه‌تخوازه‌كانه كه له‌م رێگایه‌وه ده‌یانه‌وێ خۆیان ئاستی شعوور‌و زانیاریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و روانینی ئه‌وان بۆ باش‌و خراپ، خێر‌و شه‌ڕ‌و دۆست‌و دوژمن دیاری بكه‌ن‌و له رێگایه‌كدا هه‌نگاو بنێن كه دڵخوازی ئه‌وان بێ.
ده‌توانین نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته، له كرده‌وه‌و سیاسه‌تی ئاخوونده‌كانی كۆماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان‌و ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌كان، به روونی ببینین.
هه‌واڵ
تۆپبارانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه
فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئێران
5 كیلۆمیتر سنووری هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 12ی بانه‌مه‌ڕی 1388ی هه‌تاوی، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سنووری هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن‌و بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر، چیای سوورێن‌و ده‌وروبه‌ری هه‌ر سێ گوندی كانی سێف، جۆمه‌ڕه‌س، بۆڕیێل، سه‌ر به قه‌زای پێنجوێن به خه‌ستی تۆپباران ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، به قووڵایی 5 كیلیۆمیتر، سنووری هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن‌و تا كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی، چیای سنوورێن‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری تۆپباران ده‌كه‌ن.

شایانی باسه له دوای رێكه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی، له‌مه‌ڕ تۆپبارانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه به بێ‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و رێكه‌وتنه، كۆماری ئیسلامی سنووری هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێ‌و گونده‌كانی سه‌ر سنوور، تۆپباران ده‌كا‌و به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین گوند زه‌ره‌ری ماددیان وێ كه‌وتووه‌و گوندنشینانیش وێڕای دانی شه‌هید، ئاواره‌و په‌رته‌وازه شوێنه ئارامه‌كان بوون.
به‌داخه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاماده‌ن زه‌ره‌ر‌و زیانی خاك‌و خه‌ڵكی خۆیان ببینن، به‌ڵام ئاماده نین به برا ئێرانییه‌كانیان بڵێن تۆپبارانمان مه‌كه‌ن.
نتیجه پیروزی DTP در ترکیه
خشم ترکهای فاشیست از پیروزی DTP در ترکیه
جنبش ملي كرد در کردستان، سالهاست که برای بدست آوردن اهداف و آرمانهای مشخصی همچون تأمین دمکراسی، بدست آوردن ابتدایی ترین حقوق انسانی خویش و دست‌یابی به حقوق ملی، با دولتهای حاکم بر کردستان مبارزه کرده و می‌کند.
در سالهای پس از جنگ چالدران در سال 1514 و تقسیم کردستان میان امپراتوری عثمانی و صفویان و پس از فروپاشی امپراتوری عثمانی و ایجاد کشورهای عراق، سوریه و ترکیه، مبارزه ملت کرد برای دست‌یابی به آزادی و حقوق ملی، جریان داشته و تاکنون نیز این مبارزه به اشکال مختلف ادامه دارد.
از مقاطع ذکرشده تاکنون، ملت کرد در هرکدام از بخش‌های کردستان، شیوه های مبارزاتی گوناگونی برای حل مسئله کرد در پیش گرفته، ولی متأسفانه حکام مسلط بر کردستان برخلاف خواست ملت کرد، عمل کرده و در بسیاری از مقاطع جنگی ناخواسته بر ما تحمیل کرده اند.
ملت کرد در مبارزاتش، علاوه بر اینکه ناخواسته و برای دفاع از موجودیت خویش، درگیر جنگ مسلحانه با دشمنان شده است، اما همیشه از راههای مسالمت آمیز نیز پیروی و در این راه حتی جان صدها تن از رهبران و اعضای خود را فدا کرده است که می‌توان ترور دکتر عبدالرحمان قاسملو، رهبر حزب دمکرات کردستان بر سر میز مذاکره با دیپلمات تروریستهای جمهوری اسلامی را مثال زد.
در این‌جا لازم است به مبارزه مسالمت آمیز و مدرن ملت کرد در کردستان ترکیه و عکس العمل دشمنان کرد، اشاره کرد که اکنون بخاطر پیروزی در انتخابات و دستگیری آنها از سوی پلیس ترکیه، بحث روز است.

ملت کرد در کردستان ترکیه نیز، از شیوه های مختلف جهت دست‌یابی به اهداف و آرمانهای خویش، پیروی کرده است. یکی از این شیوه ها، مبارزات قانونی و سیاسی است که حزب جامعه ی دمکراتیک (DTP)، نماینده ی کردهای ترکیه، آ‌ن را رهبری می‌کند و در انتخابات شرکت کرده و همان قانونی که برای حزب حاکم در نظر گرفته شده، حتی با برخی سختگیریها برای حزب جامعه دمکراتیک نیز در نظر گرفته شده است. اما کردها با شور و شوق و امیدوار به آینده روشن ملتمان، قواعد بازی را قبول، در این مبارزه نیز شرکت و در مقابل حزب حاکم که شعارهای توخالی به کردها داده بود و می‌خواست آنها را فریب دهد، در کردستان، به پیروزی چشمگیری دست یافتند.
این مبارزه به این معناست که ما کردها از مبارزه مسالمت آمیز جهت رسیدن به اهدافمان استقبال میکینم، چون اعتقاد داریم که دشمنان ما نمی‌توانند با توپ و تانک و آتش و گلوله، جنبش ما را سرکوب یا از پای درآورند و این ادعا را تاریخ پر فراز و نشیب کرد نشان داده است.
ما کردها هر وقت که در مقابل توپ و تانک دشمنان، مجبور شده ایم از خود دفاع کنیم، مهر تجزیه طلبی و ... بر ما زده اند و هر وقت هم که از راه حل مسالمت آمیز استفاده کرده ایم، دشمنانمان جرأت قبول این خواست ما را نداشته اند و انتخابات اخیر شهرداریها در ترکیه، نمونه زنده ی این ادعاست.
انتخاباتی که رهبران ترکیه خود قواعد و قانون آ‌ن را وضع کرده و انتخابات براساس مکانیزمهای آنان برگزار شد، اما علاوه بر تقلبهای زیادی که حزب اردوغان در انتخابات کرده بود و می‌خواست با وعده و وعیدهای توخالی، کردها را فریب دهد، خود نتوانستند همان قواعد بازی را رعایت و نتیجه انتخابات را قبول کنند. برای همین در انتخابات بیش‌تر از 3 هزار رأی کردها را حساب نکرده و بعد از انتخابات نیز خشمگین شدند و تعداد زیادی از اعضا و نامزدهای انتخابات را به بهانه های واهی دستگیر و روانه زندان کردند و این بود جواب مبارزه مسالمت آمیز ما کردها. اما ملت ما تصمیم گرفته و مصمم است که تا رسیدن به اهداف والایمان که همان اهداف شهدایمان است، مبارزه کرده و شعارمان نیز آشتی، آزادی و عدالت در همه زمینه ها است.
دشمنانمان نیز باید بدانند که با هیچ نوع اسلحه ای نمی توانند ما را سرنگون کنند و تا یک کرد هم زنده بماند، این مبارزه ادامه خواهد داشت.
در عین حال بازهم خواهیم گفت که ما هیچ وقت طرف‌دار جنگ نبوده و همیشه آماده مذاکره بر سر حل مسئله کردستان هستیم.
در راستای تحریم انتخابات
تحریم انتخابات ریاست جمهوری، آخرین و تنها راه
آیا در کشوری که از دمکراسی خبری نیست، انتخابات می‌تواند آزاد باشد؟ آیا انتخابات در ایران سالم و عادلانه است؟ آیا در ایران معیارهای دمکراتیک برای انتخابشدن و انتخابکردن، درنظر گرفته خواهند شد؟
انتخابات فرایندی دمکراتیک و یک عامل مهم برای تشکیل ارگان‌های حکومتی در جوامع مدنی می‌باشد. در انتخابات آزاد، معمولاً افرادی که برای تصدی مسئولیت‌های حکومتی نامزد شده‌اند، اقدام به تبلیغات گسترده می‌نمایند و مردم براساس نوع برنامه و خط‌مشی این افراد، رأی خود را به صندوق‌های رأی می‌اندازند. در کشورهای مختلف، بسته به نوع دموکراسی که در آن‌جا اجرا می‌شود، نهادهای متفاوتی مسئولیت اجرا و یا نظارت بر انتخابات را به عهده دارند.

در سیستمهای دمکراتیک و کشورهایی که در آنها دموکراسی حاکم است، به انتخابات همچون یک اصل مهم نگریسته، انتخابات آزادانه برگزار می‌شود و همه کس بدون هیچ تبعیضی می‌توانند جهت انتخابشدن یا انتخابکردن، در آ‌ن شرکت کنند. اما در سیستم و نظامهای دیکتاتور، همچون جمهوری اسلامی ایران، نه تنها مردم در انتخابکردن و انتخابشدن آزاد نیستند، بلکه بجز ارگان‌های خود رژیم، هیچ نهادی غیر دولتی نیز بر انتخابات نظارت نمی‌کند. برای همین مردم می‌دانند که شرکت آنها هرچند هم گسترده باشد، تأثیری در پیش‌رفت و ترقی کشور نخواهد داشت و چیزی را عوض نخواهد کرد، یا به عبارت دیگر، شرکت آنها در انتخابات، باعث تغییرات در شرایط سیاسی و اجتماعی کشور نمی‌شود.
این یک دلیل روشن و منطقی است و عدم مشارکت، زمانی بیش‌تر و ضروری است که تفاوت زیادی بین خواستهای مردم و افرادی که خود را برای تصدی مسئولیتها کاندیدا کردهاند، دیده می‌شود. همچنین دلیل دیگر برای عدم شرکت اقشار مختلف جامعه در انتخابات در ایران، این است که آنان معتقدند انتخابات سالم و عادلانه نیست و برگزارکنندگان نام هر کسی را که بخواهند، از صندوق بیرون خواهند آورد و دلیل دیگر، بودن نهادی به نام شورای نگهبان است که تنها کسانی را تأیید صلاحیت می‌کند که ملتزم به ولایت مطلقهی فقیه باشند.
در چنین شرایطی خیلی طبیعی به نظر می‌رسد که مردم در انتخابات شرکت نکنند. چون وقتی که پیش از برگزاری انتخابات، قوانین و قواعدی مقرر می‌کنند که با اعتقادات مردم در تضاد بوده و چون مردم عناصر حکومتی را شناخته و ضروری می‌دانند که به آنها رأی ندهند، در این انتخابات فرمایشی شرکت نمی‌کنند.
از دلایل دیگر برای عدم شرکت در انتخابات در ایران، می‌توان به عدم شرکت احزاب مختلف و عدم آزادیهای سیاسی برای سایر ملیتهای کٌرد، آذری، بلوچ، ترکمن، عرب و ... اشاره کرد.
پس در نظام و سیستمی که در آ‌ن زنان بخاطر زن بودن، کردها به خاطر کردبودن، عربها به خاطر عرب بودن، بلوچها و... و همچنین سنیها و کسانی که مذهب و دینشان با رهبران جمهوری اسلامی فرق دارد و ملیتهای دیگری که به خاطر فارس نبودن و شیعه، آنهم اثنی‌عشری، نمی‌توانند در انتخابات شرکت کنند، پس نباید به این نظام اعتقاد داشت و برای همین باید این انتخابات فرمایشی را تحریم کرد.
سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بۆ تاران
كۆسره‌ت ره‌سووڵ له تاران
پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر‌و تاران! تاوتوێ ده‌كا
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر واته 13ی ئاوریلی 2009ی زایینی، كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومی‌و حیزبی، پێكهاتوو له فازل میرانی، دوكتور ئه‌رسه‌لان باییز، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، حاكم قادر حه‌مه‌جان‌و دوكتور خوسره‌و گوڵ‌محه‌ممه‌د، گه‌یشته تاران.
له‌م سه‌ردانه دوو رۆژیه‌دا، كۆسره‌ت ره‌سووڵ‌و شاندنی هاوڕێی، چاویان به گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی كه‌وتووه‌و وت‌ووێژیان كردوه.

كۆسره‌ت ره‌سووڵ له دیداری له‌گه‌ڵ هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات، داوای له ناوبراو كردوه كه سه‌ردانی كوردستانی باشوور بكا‌و ره‌فسه‌نجانیش ده‌ڵی پێم خۆشه بێمه كوردستان، به‌ڵام ده‌بێ به‌رناڕێژییه‌كی وردی بۆ بكه‌ین.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌یئه‌تی كوردستانی باشوور له كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم‌و كۆماری ئیسلامی بۆ راوه‌ستانی تۆپبارانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل، ئه‌و تۆپباران كردنه ناو به‌ناوه درێژه‌ی كێشاوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره شه‌هیدیشی لـێ كه‌وته‌وه.
به‌ڵام ئایا هه‌یئه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، له دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی‌دا، گله‌یی‌و گازنده‌ی خۆیان ده‌گه‌یننه براكانیان له كۆماری ئیسلامی؟ ئایا كۆماری ئیسلامی، ده‌توانێ دۆستێكی باش بێ بۆ كورد به‌گشتی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی؟ ئایا كۆماری ئیسلامی باوه‌ڕی به بوونی كورد هه‌یه؟ ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری دیكه، له كاتێكدا دێنه گۆڕێ كه كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر ئاماده نه‌بووه به فه‌رمی دان به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بنێ، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌ش، به‌رده‌وام به نهێنی‌و ئاشكرا هه‌وڵی داوه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كورد لاواز‌و بێ‌هێز بكا‌و ته‌نانه‌ت بۆ له‌نێوچوونیشی هه‌وڵی داوه.
ئه‌وه‌ی راستی بێ، كۆماری ئیسلامی ته‌نیا وه‌ك ئه‌بزارێك ده‌یهه‌وێ له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵك وه‌رگرێ، ئه‌گه‌رنا رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی زه‌رفییه‌ت‌و عه‌قڵیه‌تی قه‌بووڵكردنی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان نیه. ئێمه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆچی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم له رابردوو ئه‌زموون وه‌رناگرن، بۆچی به جێگای دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد، له‌گه‌ڵ برا هاوخوێنییه‌كانیان (كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات) پێوه‌ندییه‌كانیان په‌ره پێ ناده‌ن؟ بۆچی بیر له داهاتوو ناكه‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌م سه‌ردانانه ده‌توانن خزمه‌ت به چاره‌سه‌ری دۆزی ره‌وای كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات بكه‌ن؟
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان‌و به چاودێریی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی چه‌ك كردنی پ كا كا‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌ڕێوه بچێ. بۆیه له‌وانه‌یه پێویستییان به راوێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بووبێ. چوونكه به‌داخه‌وه، تا ئێستا به‌جێگای ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی كوردستان په‌ره پێ بده‌ن، به پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد دۆستایه‌تییان زیاتره‌و به‌رده‌وام هه‌وڵیش بۆ رازیكردنی توركیه‌و ئێران ده‌ده‌ن.
پرسیاری دیكه ئه‌وه‌یه كه ئایا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ته‌نیا بۆ یه‌كجاریش دۆستانیان له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و توركیه به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نن كه ده‌بێ له دیدار‌و وتووێژه‌كانیاندا ئاڵای كوردستانیش وه‌ك ئاڵاكه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یان بێ؟! به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه. بۆیه ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامی ته‌نیا وه‌ك ئه‌بزارێك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ نه‌ك وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك له ناوچه‌كه‌دا.
چه‌وسانه‌وه‌و ئاسمیله‌كردنی كورد!!!
چه‌وسانه‌وه‌و ئاسمیله‌كردنی كورد درێژه‌ی هه‌یه
له سووریه‌ش به كوردی قسه‌كردن سزای هه‌یه!!!
رێژیمه سه‌ده نێوه‌ڕاستییه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر كوردستاندا، هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك تاوان ده‌ده‌نه پاڵ تاكه‌كانی كورد‌و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "سۆبارۆ"دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌ربازه كورده‌كانی ناو سوپای سووریه، له كاتێكدا كه له حاڵی پشووداندا ده‌بن، به زمانی دایك (كوردی) پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن‌و باسی ژیانی رۆژانه‌یان ده‌كه‌ن كه له‌و كاته‌دا ئه‌فسه‌رێكی سوپا كه گوێی له قسه‌كانیان گرتبوو، هه‌ڕه‌شه‌یان لـێ ده‌كا كه قسه‌كردن به زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌گه‌ر به كوردی قسه بكه‌ن، ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێن‌و سزایان بۆ دیاری ده‌كرێ.
ماڵپه‌ڕی ناوبراو بڵاوی كردۆته‌وه كه: چه‌ند سه‌ربازێكی كورد له لیوای 26ی به‌رگریی ئاسمانیی سووریه كه بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له (حمس)ـه، له كاتی پشووداندا به كوردی قسه ده‌كه‌ن‌و ئه‌فسه‌رێك به ناوی "یووسف" كه گوێی له قسه‌كانیان ده‌بێ، هه‌ڕه‌شه‌یان لـێ ده‌كا‌و پێان ده‌ڵێ: هه‌ر كه‌س جگه له زمانی عه‌ره‌بی قسه بكا، به‌ره‌وڕووی توند‌وتیژترین سزا ده‌بێته‌وه!!!

رێژیمی دیكتاتۆر‌و سه‌ده نێوه‌ڕاستیی به‌عسی سووریه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك دانی به بوونی كورد له رۆژئاوای كوردستان (كوردستانی سووریه)دا نه‌ناوه، له هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ سه‌ركوتی كورده‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
رێژیمه‌كانی حاكم به‌سه‌ر كوردستاندا، هێنده دواكه‌وتوون‌و سیاسه‌تی دژه مرۆڤانه‌یان گرتۆته پێش، كه جگه له خۆیان، حاشا له بوونی هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ن‌و ئاماده نین دان به مافی كورده‌كاندا بنێن. بۆیه نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، دژی ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وت‌و چه‌وسانه‌وه‌یه هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و خۆڕاگرانه له پێناو گه‌یشتن به مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی خه‌بات ده‌كا.
نه‌ته‌وه‌ی كورد، پێش هه‌موو شتێك له هه‌موو رێگاچاره ئاشتیخوازانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ریی دۆزی ره‌وای خۆی، كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌و هه‌وڵی داوه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و دوور له توند‌وتیژی، واته به وتووێژ‌و دیالۆگ، كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام دوژمنانی سوێندخواردووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، نه‌ك هه‌ر زه‌رفییه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌و نیه كه رێگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵ‌بژێرن‌و بگرنه به‌ر، به‌ڵكوو وه‌ڵامی داواكاریی ئاشتیانه‌ی ئێمه‌یان به ئاگر‌و ئاسن‌و گولله داوه‌ته‌وه. بۆیه نه‌ته‌وه‌ی كوردیش به ناچار، له قۆناخه جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتدا، ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك‌و بۆ به‌رگری له بوون‌و مانه‌وه‌ی خۆی، شه‌ڕی چه‌كداریی كردوه.
ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیه، ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆر‌و سه‌ده‌نێوه‌ڕاستیی سووریه‌و كۆماری ئاخووندی‌و ئانارشیستی كۆماری ئیسلامی، ده‌یان ساڵه به شێوه‌ی جۆراوجۆر نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و تاكه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به شێوه‌گه‌لی توند‌وتیژ سه‌ركوت، ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی، ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت به بیانووی كوردبوونیش ئێعدام ده‌كرێن.
شایانی باسه، نه‌ته‌وه‌ی كورد كه حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی ده‌گاته 40 میلیۆن كه‌س، دوای شه‌ڕی چاڵدێران، له لایه‌ن ئیمپراتۆریی عوسمانی‌و سه‌فه‌وییه‌وه به‌سه‌ر دوو وڵات‌دا و دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیش، به‌سه‌ر چوار وڵاتی به‌ناو ئێران، عێراق، سووریه‌و توركیه‌دا دابه‌ش كراوه‌و تا ئێستاش ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، زه‌رفییه‌ت‌و عه‌قڵییه‌تی قبووڵكردن‌و داننان به بوونی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان نه‌بووه‌و ئه‌م كێشه‌یه هه‌روا به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر رۆژه به بیانوویه‌ك، تاوان وه‌پاڵ كوردان ده‌ده‌ن‌و به شێوه‌ی جۆراجۆر‌و توند‌وتیژ سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن.
زیندان بۆ برایانی عه‌لایی
حوكمی زیندان بۆ برایانی عه‌لایی ته‌ئید كرا
دادگای پێداچوونه‌وه له تاران، حوكمی زیندان بۆ برایانی عه‌لایی ته‌ئید كرد.
دوكتور ئاره‌ش‌و كامیار عه‌لایی دوو پزیشكی چالاك له بواری خه‌بات له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی ئه‌یدز‌و بردنه‌سه‌ری زانیاریی گشتی له باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه، هاوینی ساڵی رابردوو به تاوانی "براندازی نرم"، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه بازداشت كران.
له دادگایی یه‌كه‌مدا، وێڕای به تاوانبار له‌قه‌ڵه‌مدانیان، ئاره‌ش به شه‌ش ساڵ‌و كامیاریش به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون.

مه‌سعوود شه‌فیعی، پارێزه‌ری برایانی عه‌لایی، له وتووێژ له‌گه‌ڵ بی.بی.سی رایگه‌یاندبوو كه له ئاكامی ئه‌م دادگایی‌و سه‌پاندنی ئه‌م حوكمه‌دا سه‌رم سووڕ ماوه.
ناوبراو وێڕای ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی، گوتوویه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه به‌جێگای ئه‌وه‌ی كه به وردی له‌م حوكمه بكۆڵێته‌وه، هه‌وڵی داوه هه‌رچی زووتر‌و به شێوه‌ی خێرا كاره‌كه ته‌واو بكا. شه‌فیعی پێی وایه كه دادگا له سه‌پاندنی ئه‌م حوكمه‌دا په‌له‌ی كردوه.
برایانی عه‌لایی كه هه‌ردووك پزیشكن، له ساڵی 1998ه‌وه به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی (ئێچ ئای وی)و بڵابوونه‌وه‌ی له نێو خه‌ڵكدا پێڕه‌و كردوه‌و به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موعتادن‌و له ده‌رزی‌لێدان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، هه‌وڵیان داوه كه پێشگیری له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده ماڵوێرانكه‌ره بكه‌ن.
دوكتور ئاره‌ش عه‌لایی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی دامه‌زراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده‌و فێركردن له ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی فێركاری ـ لێكۆڵینه‌وه‌یی‌و ده‌رمانیی سل‌و... بووه.
دوكتور كامیاریش پێش له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، خه‌ریكی تێپه‌ڕكردنی ده‌وره‌ی دوكتورای بێهداشتی گشتی له زانكۆی ئه‌یاله‌تی نیۆیۆرت بوو.
شایانی باسه، بازداشت‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م دوو پزیشكه، بۆته ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆر له ده‌ره‌وه‌و به‌تایبه‌ت ناڕه‌زایه‌تیی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه چالاكه‌كان له بواری خه‌بات دژی نه‌خۆشیی ئه‌یدزدا به‌دوادا هاتووه.
سه‌ردانی ئۆباما بۆ توركیه‌و كێشه‌ی كورد
پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد
له نێوان دیداری ئه‌حمه‌د تورك‌و باراك ئۆباما‌دا
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیه، باراك ئۆباما، چاوی به ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتی DTP كه‌وت.
له‌م دیداره‌دا هه‌ردوولا باسیان له كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان كرد‌و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، ئه‌حمه‌د تورك، پرۆژه‌یه‌كی پێشكه به ئۆباما كرد.
سه‌رۆكی DTP، وێڕای ئاماژه كردن به كێشه‌ی كورد له توركیه، به ئۆبامای راگه‌یاندبوو كه هیچ كێشه‌یه‌ك له رێگای توند‌وتیژییه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت‌و باراك ئۆباماش پشتیوانیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، له رێگای ئاشتی‌و دیالۆگه‌وه، نیشان دا.

ئه‌حمه‌د تورك، له دیداری خۆی له‌گه‌ڵ ئۆباما‌دا، وه‌بیری هێنایه‌وه كه چۆن پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ده‌كرێ، پێویسته به‌و شێوه‌یه‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت‌و وتی: گه‌لی كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بوونی توند‌وتیژی نیه.
به گوێره‌ی هه‌والی هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئۆباما به هۆگرییه‌وه گوێی بۆ قسه‌كانی ئه‌حمه‌د تورك راگرتووه‌و پێكه‌وه دواون.
نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه به‌سه‌ر چوار وڵاتی ئێران، عێراق، توركیه‌و سووریه‌دا دابه‌ش كراوه، سه‌دان ساڵه له لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه زوڵمی لـێ ده‌كرێ، ده‌چه‌وسێته‌وه‌و مافه‌كانی پێشێل ده‌كرێن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش، له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی پاكتاوكردن‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌دا، به درێژایی مێژوو خه‌باتی كردوه‌و خوازیاری چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی كێشه‌كه‌ی بووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌موو كات له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه، به شێوه‌یه‌كی بێ‌ره‌حمانه‌و توند‌وتیژانه وه‌ڵامی داخوازییه ئاشتیخوازانه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد دراوه‌ته‌وه‌و له هه‌ر قۆناخێك له مێژوودا كه كورد خوازایاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی بووه، ئه‌وان به گولله‌و ئاگر‌و ئاسن، وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئێستاكه پرسیار ئه‌وه‌یه كه، ئایا سه‌ردانی ئۆباما له توركیه‌و له نزیكه‌وه دانیشتن‌و ئاگاداربوونی له دۆزی ره‌وای كورد له باكووری كوردستان، ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌ته‌وه‌ی به‌دواوه ده‌بێ. ئایا ئۆباما له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركیه‌دا باس له كێشه‌ی كورد‌و رێگاچاره‌و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر باس بكرێ، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی توركیه له‌م باره‌وه چ ده‌بێ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری دیكه‌ی له‌م جۆره، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی داهاتوو بین.
كۆنفرانسی دوو رۆژه‌ی بروكسێل
راپۆرتی كۆنفرانسی دوو رۆژه‌ی بروكسێل له سه‌ر پرسی مافی
مروڤ، دیسانترالیزه كردن‌و فێدراڵیزم له ئێران‌دا

به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی بێ‌ده‌وڵه‌ته‌كان له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNPO)، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، له بروكسێل كۆنفرانسێكی دوو رۆژه له رۆژه‌كانی یه‌كه‌م‌و دووه‌می ئاڤریل (12و 13ی خاكه‌لێوه)دا به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پارلمانی ئورووپا، رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌ند كه‌سایه‌تیی سیاسی‌و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ به‌ڕێوه چوو.
رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه، به وته‌كانی به‌ڕێز مارینۆ بووستاخین، سكرتێری گشتیی UNPO ده‌ستی پێكرد. بووستاخین له وته‌كانیدا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه كه ئه‌م كۆنفرانسه كردارێك بۆ دابه‌شكردنی ئێران نیه، به‌ڵكوو ده‌رفه‌تێكه تا به هێنانه‌گۆڕی ویستی فێدراڵیزم، پێناسه‌و هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كانی، سیستمێكی وا له داهاتووی ئێران‌دا دابمه‌زرێ كه مافی گه‌له‌كان‌و به شێوه‌یه‌كی گشتیش مافه‌كانی مرۆڤـ، رێزیان لـێ بگیرێ‌و ئێرانیش یه‌كگرتوو‌و یه‌كپارچه بمێنێته‌وه. له راستیدا به پێی وته‌كانی بووستاخین، به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه كرادرێكه له رێڕه‌وی گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێڕن‌و به‌رپرس له ئێران‌دا.
هه‌روه‌ها، به‌ڕێزان پاولۆ كازاكا، له فراكسیونی سوسیالیسته‌كانی پارلمانی ئورووپا، ماركۆ پیترتووكا له فراكسیونی لیبراڵ دێموكراته‌كان له پارلمانی ئورووپا‌و رێبه‌ری حیزبی رادیكالی ئیتالیا، له‌م پێوه‌ندییه‌دا دوان.
هه‌واڵ
پارلمانی ئورووپا
تاوتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كان‌و دێموكراسی له ئێران

رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 12ی خاكه‌لێوه كۆنفرانسێكی دوو رۆژه له برووكسێل پایته‌ختی بلژیك، له پارلمانی ئورووپا، سه‌باره‌ت به پرسی فێدراڵیزم‌و وه‌زعیه‌تی كورد له ئێران، به‌ڕێوه ده‌چێ.
ئه‌م كۆنفرانسه له لایه‌ن نه‌ته‌وه بێ‌نوێنه‌ركان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و چه‌ند پارلمانتارێكی ئورووپایی‌و سیاسه‌تمه‌نداری به‌ناوبانگ‌و پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كان‌و به به‌شداریی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه ته‌وه‌ری باسه‌كان پێكهاتووه له: داهاتووی ئێران، فێدراڵیسم له ئێران، دێموكراسی له ئێران، شوێن‌و پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران‌و خودموختاری له ئێران.
10ی خاكه‌لێوه
10ی خاكه‌لێوه، رۆژی شه‌هیدانی كوردستان

10ی خاكه‌لێوه، رۆژی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، سه‌ركۆماری كۆماری دێموكراتیكی كوردستان، رۆژی شه‌هیدانی كوردستانه.
10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی هه‌تاوی‌و دوای رووخانی كۆماره جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی كوردستان، له به‌ناو دادگایی‌یه‌كدا له شاری مه‌هاباد، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، سه‌ركۆماری كوردستان، حوسێن خانی سه‌یفی قازی‌و ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی، له گۆڕه‌پانی چوارچرا، واته ئه‌و شوێنه‌ی كه كۆماری دێموكراتی كوردستانی تێدا راگه‌یه‌نرابوو، له سێداره دران.
ئێستاش پاش تێپه‌ڕنی 62 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ئازادی‌و ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان، نه‌ك هه‌ر نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكوو زیاتر له جاران پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و بڕیاری خۆی داوه كه تا گه‌یشتن به ئاوات‌و ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان، درێژه به خه‌بات بدا.
سڵاو له گیانی پاكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‌و هاوڕێیانی
سه‌ركه‌وتن بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیه
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیه

ئه‌مڕۆی یه‌كشه‌مه، له باكووری كوردستان‌و شاره‌كانی دیكه‌ی توركیه، به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ناوچه‌كانیان، هاوڵاتیانی باكووری كوردستان‌و شاره‌كانی توركیه روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد.
ده‌گوترێ له كوردستاندا پارتی كۆمه‌ڵگای دێموكراتی له پێشه‌وه‌یه‌و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیه‌ش، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێ.
وێڕای به‌ڵێنیی فریوده‌رانه‌و پڕ‌وپاگه‌نده‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد‌وگه‌شه‌پێدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هاووڵاتیانی كورد له باكووری كوردستان، ده‌نگ به پارتی كۆمه‌ڵگای دێموكراتی بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكی نه‌رێنییه به ده‌وڵه‌تی توركیه.
کوردستان
عه‌بدوڵڵا گول وشه‌ی كوردستانی به‌كار هێنا
ئایا عه‌بدوڵڵا گول له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی "كوردستان"
دادگایی ده‌كرێ؟!
له توركیه به پێی ئه‌و ده‌ستووره دواكه‌وتوو‌و دژی كورده كه هه‌یه، به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردستان تاوانه‌و هه‌ركه‌س ئه‌م وشه‌یه به‌كار بێنێ، داگایی‌و زیندانی ده‌كرێ‌و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه بكوژرێ. به‌ڵام ئه‌م قانوونه ته‌نیا بۆ كورد له‌به‌رچاو ده‌گیردرێ. له سه‌رده‌می ئاتاتوركه‌وه تا ئێستا، به تاوانی به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردستان، ده‌یان‌و سه‌دان هاووڵاتیی كورد گیراون، زیندانی‌و شه‌هید كراون.
بۆ نموونه له‌یلا زانا، تێكۆشه‌ری سیاسی‌و چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ‌و پارلمانتاری پێشووی كوردستانی باكوور له پارلمانی توركیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له پارلمان‌دا به كوردی قسه‌ی كردبوو‌و ناوی كوردستانی به‌كار هێنابوو، گیرا‌و چه‌ندین ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه كه ماوه‌ی 9 ساڵ له زینداندا مایه‌وه.
به‌ڵام ئێستا كه سیاسه‌تی سه‌ركۆماری فاشیستی توركیه، هه‌روا تواندنه‌وه‌و له نێوبردنی كورده له رێگای به‌كارهێنانی تاكتیكی وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، بۆخۆی ناچار بوو ناوی كوردستان بێنێ‌و باسی هه‌رێمی كوردستان بكا.
ئه‌مه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیه‌و له كاتێكدا كه بۆ هه‌واڵنێران ده‌دوا، ناوی كوردستانی به‌كار هێنا.
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا قانوونی ئه‌ساسیی توركیه عه‌بدوڵڵا گولیش ده‌گرێته‌وه‌و دادگای سه‌ربه‌خۆ!!!ی توركیه ده‌توانێ به تاوانی به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردستان، عه‌بدوڵڵا گول، سه‌ركۆماری توركیا، دادگایی بكا؟
وتار
ریفۆرمخوازان، له دروشمه‌وه تا كرده‌وه
شه‌فیع ره‌وشه‌نی

سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می، سه‌ركۆماری به‌ناو ریفۆرمخوازی پێشووی كۆماری ئیسلامی، پاش مانگێك له راگه‌یاندنی پاڵاوتنی خۆی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری، له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا پاشه‌كشه‌ی خۆی به قازانجی میر‌حوسێن مووسه‌وی راگه‌یاند. جیا له‌وه‌ی چ هۆكارگه‌لێكی بنه‌ڕه‌تی له پاشه‌كشه‌ی خاته‌میدا كاریگه‌ر بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاته‌می به‌ڕواڵه‌ت رایگه‌یاندوه، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ به‌ناو ریفۆرمخوازان یه‌ك كاندیداتۆری سه‌ره‌كییان هه‌بێ تا ده‌نگه‌كانیان دابه‌ش نه‌بن‌و له به‌رامبه‌ر باڵی به‌رامبه‌ردا یه‌كگرتوو بن.
This Template Designed By shirazpc.com
كۆپی‌كردنی بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبلاگه، به مه‌رجی ئاماژه‌كردن به سه‌رچاوه، ئازاده .